لە پێنج مانگدا 25 رۆژ هەوای کرماشان پیس بووە

03-09-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە ماوەی پێنج مانگدا 25 رۆژ هەوای پارێزگاکە پیس بووە و بە کەڵک نەهاتووە.
 
رۆژی چوارشەممە، 3ی ئەیلوولی 2025، سەعید دزفولی نەژاد، بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی کرماشان رایگەیاند، لە 21-03-2025ـەوە تاوەکو 21-08-2025، واتە لە ماوەی پێنج مانگدا هەوای شارەکانی سەر بە پارێزگای کرماشان بەهۆی بەرزبوونی رێژەی گەردیلە زیانبەخشەکانەوە، 25 رۆژ لە ئاستی هۆشداریدا بووە و بۆ خەڵکی وەک نەخۆش، منداڵان و بەساڵاچووان بەکەڵک نەهاتووە و ماوەی چوار رۆژیش هەوای پارێزگاکە لە دۆخی ئەوپەری خراپدا بووە.
 
بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی کرماشان دەڵێت، بە بەراورد بە هەمان ماوەی پار، پیسبوونی هەوا لە شارەکانی سەر بە پارێزگاکە 7 رۆژ واتە 40٪ زیادیکردووە.
  
سەعید دزفولی نەژاد،  هۆکاری سەرەکیی پیسبوونی هەوای کرماشان، بۆ خۆڵبارین گەڕاندەوە و گوتی: "بەپێی لێکۆڵینەوەکان، سەرچاوی سەرەکیی خۆڵبارینەکان لە دەرەوەی وڵاتە و بە تایبەت لە عێراق، سووریا و سعودیە."
 
میهرداد شابازی ئاماژەی بەوەشکرد، پار پارێزگای کرماشان لەسەر ئاستی ئێران لە پلەی 19دا بوو لە رووی پیسبوونی هەوا، بەڵام ئەم ساڵ لە پلەی 6دایە.
 
بەپێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، ساڵانە 50 هەزار کەس لەو وڵاتە بەهۆی کاریگەرییەکانی پیسبوونی هەواوە گیان لەدەستدەدەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.