لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی هەولێر - پیرمام دوو کەس گیانیان لەدەستدا

03-09-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی هاتووچۆی کەسنەزان دەڵێت، دوێنێ شەو لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێکدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
رۆژی چوارشەممە 3ی ئەیلوولی 2025 رائید عومەر مەمەد حەسەن، بەرپرسی بنکەی هاتووچۆی کەسنەزان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆرەکانی گۆڵف و کامری لەگەڵ ماتۆڕسکیلێکدا روویداوە، لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە و کەسێکی دیکە کە لەگەڵی بوو گیانیان لەدەستدا."
 
رووداوەکە کاژێر 09:00ـی دوێنێ شەو روویداوە. رائید عومەر مەمەد دەڵێت، "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و هێشتا روون نییە کە هەڵە لە کامیان بووە، شۆفێری کامرییەکەش هەڵاتووە."
 
بەرپرسی بنکەی هاتووچۆی کەسنەزان گوتی، "ئەو دوو کەسە مێرمنداڵن و تەمەنیان 11 ساڵە، رووداوەکە لەسەر رێگەی هەولێر-پیرمام بووە."
 
بە گوتەی رائید عومەر مەمەد، شۆفێری گۆڵفەکە دەستگیرکراوە و لە بنکەی پۆلیسی پیرزینە.
 
تەرمی ئەو دوو مێرمنداڵە دوای پزیشکی دادی، رادەستی خێزانەکانیان کراوەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێباز حەمەد ئەمین/ رێباز بێرکۆتی، لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی یەکێتی لە هەولێر

لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە هەولێر گۆڕدرا

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە نووسراوی فەرمی بەرپرسی لێپرسراوی حیزبەکەی گۆڕی و رێباز بێرکۆتی بووە بەرپرسی نوێی مەڵبەندەکە