رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایدەگەیێنێت، دوو تۆمەتباریان بە 5 کیلۆگرام مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کردووە کە بەنیازبوون بیگوازنەوە بۆ شاری هەولێر.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، ئەو دوو تۆمەتبارە خەڵکی شاری قەڵادزێن، دوای رەزامەندیی دادوەر، ئەمڕۆ سێشەممە، 03-10-2023، بە پێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەرەوە لە جۆری کریستاڵ، دەستگیر کران.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەو دوو تۆمەتبارە بەنیازبوون ئەو مادەیەی هۆشبەر بگوازنەوە بۆ نێو شاری هەولێر.
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەڵێت، بەگوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان، رووبەرووی یاسا دەکرێنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ