لە سنە سێ ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و کەسێک گیانی لەدەستدا

02-10-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سێ ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی سەقز - بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکیاندادا. بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای پارێزگای سنە دەڵێت، بەوهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 02-10-2025، لەسەر رێگەی سەقز - بۆکان لە پارێزگای سنە روویدا. بابەک هودائی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای پارێزگاکە دەڵێت، سێ ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆرەکانی سەمەند، پیژۆ و پەیکان پێکیانداداوە.
 
لە رووداوەکەدا ئۆتۆمبێلێکان گڕیان گرتووە و بەگوتەی بابەک هودائی، یەکێک لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکانیش بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
 
هاوکات هەشت کەسی دیکە بریندار بوون کە دوای دەرهێنانەوەیان و وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، رەوانەی نەخۆشخانەکانی بۆکان و سەقز کران.
 
بەگوێرەی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، لانیکەم 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.