بەهۆی رێکارەکانی کۆمیسیۆنەوە دوو بەربژێری هەڵوێست لە لیستەکە لادەبرێن

03-10-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەهۆی رێکارە یاساییەکانی کۆمیسیۆنەوە، دوو بەربژێری رەوتی هەڵوێست لە کێبڕکێی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای سلێمانی دووردەخرێنەوە.
 
بڕیاربوو رەوتی هەڵوێست لە بازنەی پارێزگای سلێمانی 18 بەربژێری هەبێت، بەڵام لە لیستی کۆتایی ناوی بەربژێرانی پەسەندکراودا، ناوی 16 بەربژێری هەن. بەربژێرانی ژمارە 15 و 17 نین.
 
د. رێبوار کەریم، یەکێک لە بەرپرسانی باڵای رەوتی هەڵوێست، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو دوو بەربژێرەمان بڕوانامەی دکتۆرایان هەبوو، بەڵام لە دەرەوەی وڵات دەژین و یەکسانکردنی بڕوانامەیان لە عێراق نەکردبوو، بۆیە نەیانتوانی بەردەوامبن".
 
بە دروشمی "متمانە نادۆڕێنین" رەتی هەڵوێست بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێکردووە و لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک بەربژێریان هەیە.
 
بەربژێرانی رەوتی هەڵوێست، 12یان لە هەولێر، 16 لە سلێمانی و چوار لە دهۆکن.
 
ئەمڕۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و بڕیارە 11-11-2025 دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە