بەرپرسێکی کۆمەڵ: لە دوو رۆژی داهاتوودا بە تەواوی دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەین

03-10-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەری پێشبینی دەکات، ژمارەی کورسییەکانیان لە خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق زیاد بکات. دەشڵێت، یەک یان دوو رۆژی داهاتوو، بە تەواوی دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن.
 
ئەمڕۆ هەینی 03-10-2025، بێستوون حەمەساڵح، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 11:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە هیڤیدار زانا پێشکێشیکرد، لەبارەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە و لە یەک یان دوو رۆژی داهاتوودا بە تەواوی دەستپێدەکەن.
 
بەگوتەی بێستوون حەمەساڵح، سبەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەری کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر کاتی دەستپێکردن و چۆنیێتیی بانگەشەکردن دەدات. 
 
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراقدا یەک کورسی بەدەستهێنابوو. بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی حیزبەکە پێشبینی دەکات، بۆ ئەم هەڵبژاردنە ژمارەی کورسییەکانیان زیاد بکەن.
 
دوێنێ شەو، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا داوای لە لایەنە سیاسیەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرد کە بەبێ بڵاوکردنەوەی رق و کینە بانگەشە بکەن. بێستوون حەمەساڵح هیوای خواست، پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.
 
وەک بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەڵێت، کۆمەڵ بەراورد بە لایەنە سیاسییەکانی دیکە، بڕە پارەیەکی ''زۆر کەمتر'' بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن تەرخان دەکات.
 
ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، ئەمڕۆی وەک دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریکردووە کە بڕیارە رۆژی 11-11-2025 بکرێت.
 
پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێت کە 320ـیان گشتین و 9 کورسییان کۆتان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.