رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی 12 کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە هەولێر 28.5 ملیمەتر باران باریوە؛ لە سلێمانی 19 ملیمەتر؛ لە دهۆک 12.4 ملیمەتر و لە هەڵەبجەش 4.8 ملیمەتر باران باریوە.
شەوی هەینی، 3ـی 11-2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماری بارانبارینی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زۆرترین باران لە هەولێر باریوە و کەمترینیش لە دەربەندیخان. راشیگەیاند، "ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە هەرێمی کوردستانی گرتبووەوە، لە ناوچەکانی باکوور و نێوەڕاستی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات و لە ئێستادا لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵات و هەندێک ناوچەی گەرمیان کاریگەری بە لاوازی ماوەتەوە و پێشبینی دەکرێت تاوەکو دوای نیوەشەو لەو ناوچانەش کۆتایی بێت".
بارانبارینی 12 کاژێری رابردوو بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە بووە:
هەولێر؛ 28.2 ملیمەتر
شەمامک؛ 27.5 ملیمەتر
پیرمام؛ 22.7 ملیمەتر
سلێمانی؛ 19.0 ملیمەتر
چەمچەماڵ؛ 5.8 ملیمەتر
دهۆک؛ 12.4 ملیمەتر
زاخۆ؛ 15.2 ملیمەتر
ئاکرێ؛ 1.2 ملیمەتر
ئامێدی؛ 17.6 ملیمەتر
بامەڕنێ؛ 20.2 ملیمەتر
بازیان؛ 5.6 ملیمەتر
دەربەندیخان؛ 0.2 ملیمەتر
دووکان؛ 11.2 ملیمەتر
هەڵەبجە؛ 4.8 ملیمەتر
هەڵشۆ؛ 2.2 ملیمەتر
کەلار؛ 3.6 ملیمەتر
کانی ماسی؛ 16.4 ملیمەتر
مانگیش؛ 17.4 ملیمەتر
مەیدان؛ 9.8 ملیمەتر
پێنجوێن؛ 14.8 ملیمەتر
قەڵادزێ؛ 7.6 ملیمەتر
باتیفا؛ 15.0 ملیمەتر
کەرکووک؛ 1.0ملیمەتر
دووز؛ 0.4 ملیمەتر
خانەقین؛ 4.6 ملیمەتر
کەشناسیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەوای سبەی شەممەوە رایگەیاندووە، سبەی ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرما یەک پلە نزمتر دەبێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ