ئەمڕۆ دوایین وادەیە؛ تەنیا سێ تانە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن تۆمارکراون

03-11-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ دوایین وادەی تانەلێدانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش رایدەگەیێنێت، لەماوەی هەفتەیەکدا تانەکان یەکلایی دەکرێنەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی تشرینی دووەمی 2024 جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لەگەڵ کۆتاییهاتنی دەوامی فەرمیی کۆمیسیۆن، دەرگەی وەرگرتنی تانەکان دادەخرێت."
 
گوتەبێژی کۆمیسیۆن دەشڵێت، "تائێستا سێ تانە لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن تۆمارکراون، کە دووان لەو سێ تانەیە لە نووسینگەی پارێزگای دهۆک و ئەوی دیکەشیان لە نووسینگەی سلێمانی تۆمارکراون، بەڵام لە هەولێر هیچ تانەیەک تۆمار نەکراوە."
 
لەبارەی کاتی یەکلاییکردنەوەی تانەکان، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی، "دەستەی دادوەریی سەر بە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەماوەی حەوت رۆژدا سەرجەم تانە تۆمارکراوەکان یەکلادەکاتەوە و، دواتر کۆمیسیۆن ئەنجامی تانەکان رادەگەیێنێت."
 
رۆژی 31ـی مانگی رابردوو، دەرگای تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە.
 
20ـی مانگی رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو. 30-10-2024، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکەی راگەیاند.
 
بەگوێرەی کۆمیسیۆن، پارتی دیموکراتی کوردستان 39 کورسی و یەکەمی هەڵبژاردنەکە بوو، دوای ئەویش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە 23 کورسی دووەم و جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە 15 کورسی، سێیەمە.
 
هەروەها یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان 7 کورسی؛ رەوتی هەڵوێست چوار کورسی؛ کۆمەڵی دادگەریی کوردستان سێ کورسی؛ بەرەی گەل دوو کورسی و هەریەکە لە گۆڕان و هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستانیش کورسییەکیان بەدەستهێناوە.
 
هەندێک لە لایەنەکان ئەنجامەکەیان رەتکردەوە، لەوانە کۆمەڵی دادگەری و دەڵێت، بەشدار نابن لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین بۆ زێدی خۆیان. وێنە: AFP

دەزگای خێرخوازیی بارزانی: 839 خێزانی کورد گەڕاونەتەوە عەفرین و هاوکارییان دەکەین

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەڵێت، لە رێگەی لیژنەوە پێشوازی لەو هاونیشتمانیانە دەکەن دەگەڕێنەوە عەفرین و تاوەکو ئەمڕۆ 4,100 کەس گەڕاونەتەوە. دەشڵێت، بەشێک لە عەرەبی هاوردە ماڵی کوردان چۆڵ ناکەن.