بەردی بناخەی دووسایدی شێخان-باعەدرێ لە دهۆک دانرا؛ 'شێخان بە دهۆک دەبەستێتەوە'

03-11-2025
پەیمان محەممەد
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک.
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەردی بناخەی دووسایدی شێخان-باعەدرێ دانرا. پارێزگاری دهۆک دەڵێت، دووسایدەکانی شێخان-لالش و باعەدرێ-دهۆک پێکەوە دەبەستێتەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 03-11-2025، بە ئامادەبوونی د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، بەدی بناخەی پڕۆژەی دروستکردنی دووسایدی شێخان-باعەدرێ دانرا.
 
دوای دانانی بەردی بناخەکە، عەلی تەتەر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، ''هەر ئەمڕۆ رێگەوبانی ژمارەیەک گوند لە ناحیەی کەڵەکچیی قەزاکە کراونەتەوە کە پڕۆژەی قیرکردنەکەیان کۆتاییهاتووە.''
 
پارێزگاری دهۆک گوتی، بەگوێرەی پلانی حکومەت، بۆ نێوەڕاستی ساڵی داهاتوو، ''هیچ گوندێکی سەر بە قەزای شێخان نامێنێت رێگەکەی قیرتاو نەکرابێت.''
 
درێژیی دووسایدی شێخان-باعەدرێ 7.6 کیلۆمەترە. عەلی تەتەر دەڵێت، ''پڕۆژەکە دووسایدەکانی لالش-شێخان و باعەدرێ-دهۆک پێکەوە دەبەستێتەوە و بەوشێوەیە رێگەی نێوان دهۆک و شێخان زۆر کورتتر دەکاتەوە.''
 
بەگوتەی پارێزگاری دهۆک، هاوکات لەگەڵ دروستکردنی دووسایدەکە، رێگەی ژمارەیەک گوندیش لە ناوچەکە نۆژەن دەکرێنەوە.
 
زیاتر لە 15 ملیار و 498 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەکە تەرخان کراوە و بڕیارە لە 400 رۆژدا جێبەجێ بکرێت.
 
قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک، جیا لە ناوەندی قەزاکە، لە پێنج ناحیەی باعەدرێ، قەسرۆک، ئەترووش، کەڵەکچی و زێلکان پێکهاتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاونیشتمانییان لە چەمچەماڵ نۆرەیان بۆ وەرگرتنی هاوکاریی گرتووە. وێنە: رووداو

یەکەم گوژمەی هاوکاریی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دابەش دەکرێت

ئەمڕۆ قۆناخی یەکەمی هاوکاریی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵی پارێزگای سلێمانی لەلایەن لیژنەی بووژانەوەی چەمچەماڵەوە دەستپێدەکات. پارەی تەرخانکراو بۆ ئەم قۆناخە یەک ملیار و 888 ملیۆن و 242 هەزار دینارە.