رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی هۆگر شاڵی کرد و دەڵێت، "هاوسۆز و هاوخه‌ميانم".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هۆگر شاڵی نموونه‌ى مرۆڤێكى پاک و دڵسۆز بوو كه زۆر و به كارامه‌يى و لێهاتوويى خزمه‌تى به وڵاته‌كه‌ى كرد.
هۆگر شاڵى، بريكارى پێشووى وه‌زاره‌تى كاره‌با بوو و، دوێنێ کۆچی دواییکرد.
دەقی پەیامی سەرەخۆشیی نێچیرڤان بارزانی:
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم پێشكه‌ش به خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو هۆگر شاڵى، بريكارى پێشووى وه‌زاره‌تى كاره‌با و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ده‌كه‌م كه به‌داخه‌وه به نه‌خۆشى كۆچى دوايى كرد. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
خوالێخۆشبوو نموونه‌ى مرۆڤێكى پاك و دڵسۆز بوو كه زۆر و به كارامه‌يى و لێهاتوويى خزمه‌تى به وڵاته‌كه‌ى كرد. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/11/3
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ