دادگەى فیدراڵیى عێراق سکاڵایەکى دژی سەندیکاى پارێزەرانى هەرێمى کوردستان رەتکردەوە

03-12-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق سکاڵایەکى رەتکردەوە کە دژى هەڵوەشاندنەوەى سەندیکای پارێزەرانى کوردستان تۆمارکرابوو. بەرپرسێکى سەندیکاکە دەڵێت، "بڕیاری دادگە لەوبارەیەوە ئەوەبوو کە ئەو پرسە لە دەسەڵاتی تایبەتمەندێتیی ئەواندا نییە."
 
3ـی کانوونى یەکەمى 2023، دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق، تاوتوێى سکاڵایەکى کرد کە بۆ هەڵوەشاندنەوەى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان پێشکێشکرا بوو. 
 
ئەیاد کاکەیی، سەرۆکى لقى هەولێرى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، سکاڵاکە لەلایەن دادگەى باڵاى فیدراڵی عێراقەوە رەتکرایەوە.
 
ئەیاد کاکەیی گوتیشى، "پاساوى دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق بۆ رەتکردنەوەى ئەو سکاڵایە ئەوە بوو کە بابەتەکە لە دەسەڵاتى تایبەتمەندى ئەواندا نییە."
 
سکاڵاکە لەلایەن پارێزەر مەسعود محێدین دژى نەقیبی پارێزەرانى کوردستان تۆمارکرابوو و تێیدا داواى دەکرد کە سەرجەم ئەو بڕیارانە هەڵبووەشێندرێنەوە لە ساڵی 2019ـەوە دەریکردوون؛ هەروەها کارەکانی سەندیکا رابگیرێن بەهۆى ئەوەى لەو کاتەوە هەڵبژاردنى بۆ ئەندامانى ئەنجوومەنى سەندیکاکە نەکردووە.
 
سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان لە ساڵى 1993 دامەزراوە و پێنج لقی هەیە؛ ئەنجوومەنەکەى لە 10 ئەندام پێکهاتووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.