پۆلیسی کەرکووک بۆ رووداو: 8 کەس لەسەر دڕاندنی پۆستەری بەربژێرەکان دەستگیرکراون

03-12-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، لە کەرکووک 8 کەس لەسەر دڕاندن و شێواندنی پۆستەری بەربژێرەکان دەستگیرکراون.
 
عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رۆژی یەکشەممە 03-12-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە شێوەیەکی ئاسایی و بێ گرفتی ئەوتۆ بەڕێوەدەچێت.
 
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک گوتیشی، "لە سەرەتای دەستپێکردنی پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە لە کەرکووک، 8 کەس لەسەر دڕاندن و شێواندنی پۆستەری بەربژێرەکان دەستگیرکراون و بە کەفالەت ئازادکراون." راشیگەیاند، پۆستەری بەربژێری زۆربەی لایەنەکان دڕاون. 
 
لە 01-11-2023 بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەستیپێکرد. بڕیارە 18-12-2023 هەڵبژاردن لە عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.
 
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە لە 15 کورسی و کورسییەکی کۆتای کریستیان پێکهاتووە، کورد بە پێنج لیستی جیا تێیدا بەشداری هەڵبژاردن دەکات؛ یەکێتی و حیزبی شیوعی کوردستان بە هاوپەیمانیی "کەرکووک هێز و ئیرادەمانە" بە ژمارە 142؛ پارتی دیموکراتی کوردستان بە لیستی ژمارە 197؛ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری بە هاوپەیمانیی مەشخەڵی کەرکووک بە لیستی ژمارە 163؛ پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە لیستی ژمارە 202 و جووڵانەی نەوەی نوێ بە لیستی ژمارە 167 بەشدارن.
 
لە هەڵبژاردنی 2005ـی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکدا کە ژمارەی کورسییەکانی 41 کورسی بوو، لیستی برایەتیی کەرکووک کە لیستێکی کوردستانی بوو 26 کورسی بەدەستهێنا و پارێزگار درایە کورد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە