لەبەر هەڵامەت، قوتابخانە و زانکۆکانی پارێزگای سنە دادەخرێن

دوێنێ کاژێر 10:40
ئارمان ئەیووب
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پەیوەندییە گشتییەکانی پارێزگای سنە رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی کانوونی یەکەم، سەرجەم قوتابخانە و زانکۆکانی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دادەخرێن.
 
لە راپۆرتی میدیا حکومەتییەکانی پارێزگای سنەدا هاتووە، لە دانیشتنی لێژنەی کۆنترۆڵکردنی قەیرانی پارێزگای سنەدا بڕیاردرا بە مەبەستی پێشگرتن لە فراوانتربوونی هەڵامەت و رێگرتن لەگواستنەوەی، هەموو قوتابخانە و زانکۆکانی پارێزگا ئەمڕۆ چوارشەممە دابخرێن.
 
دانیشتنەکە بە سەرپەرشتی ئارش لهۆنی، پارێزگای سنە بەڕێوەچووە و تێیدا پێداگربوون لەسەر ئەوەی رێگەنەدەن چیدی هەڵامەت بڵاو بێتەوە و بڕیاریانداوە کە قوتابخانە و زانکۆکانی هەموو شار و گوندەکانی پارێزگا بۆ رۆژی چوارشەممە داخراوبن، تاوەکو پێشی فراوانتربوونی هەڵامەتی وەرزی بگرن.
 
لە راپۆرتەکەی لێژنەی کۆنترۆڵکردنی قەیرانی پارێزگای سنەدا هاتووە، رۆژی چوارشەممە خوێندن بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت.
 
بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەڵامەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان، قوتابخانە و زانکۆکانی زۆربەی شار و گوندەکانی رۆژهەڵات، رۆژانەی شەممە و یەکشەممەی ئەم هەفتەیە داخراوبوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی کەمپی هۆل لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان. وێنە: AFP

ئەمریکا هۆشداری لە مانەوەی هەزاران بیانی لە رۆژئاوای کوردستان دەدات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ستایشی هەنگاوەکەی ئیسپانیای کرد بۆ گەڕاندنەوەی ژن و منداڵێک لە کەمپی رۆژ لە رۆژئاوای کوردستان و سوپاسی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ـی کرد بۆ ئاسانکارییەکانیان.