رووداو دیجیتاڵ
باوکی رێواز فایەق کۆچی دواییکرد. قایمقامی دەربەندیخان بە رووداوی گوت، لەبەردەم ئەو بانکەی مووچەی لێ وەردەگرێت، کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
فایەق حوسێن لەدایکبووی ساڵی 1954 و دانیشتووی دەربەندیخانە، باوکی رێواز فایەق، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستانە و ئەمڕۆ 03-12-2025 کۆچی دواییکرد.
عەبدوڵڵا کانی ساردی، کەسایەتیی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، فایەق حوسێن "لەکاتی وەرگرتنی مووچە گیانی لەدەستداوە و خۆم تەرمەکەیم شۆرد." بەڵام قایمقامی دەربەندیخان رەتیدەکاتەوە لەکاتی وەرگرتنی مووچە گیانی لەدەستدابێت.
سلێمان محەممەد، قایمقامی دەربەندیخان بە رووداوی راگەیاند، فایەق حوسێن "دوێنێ مووچەی وەرگرتووە، ئەمڕۆ بۆ پرسیارکردن رۆشتووە بۆ بانک، چونکە خاوەن پێداویستیی تایبەت بووە، لەپێش دەرگای بانکەکە کەوتووە بەسەر زەویدا و گیانی لەدەستداوە."
بە گوتەی عەبدوڵڵا کانی ساردی، فایەق حوسێن نەخۆشیی درێژخایەنی هەبووە.
بڕیارە دوای نوێژی نیوەڕۆ نوێژی مردوو لەسەر تەرمی فایەق حوسێن بکرێت و لە گۆڕستانی پێواز بەخاکبسپێردرێت. سبەینێش یەکەم رۆژی پرسەکەی دەبێت لە دەربەندیخان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ