یەکێتیی پیاوان: لە 2021ـدا 521 پیاو دژی تووندوتیژی سکاڵایان تۆمارکردووە

04-01-2022
گۆڤەند مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یەکێتیی پیاوانی کوردستان دەڵێت، لە ساڵی 2021ـدا 521 جۆر سکاڵا دژی ژنان و تووندوتیژی بەرامبەر پیاوان کراوە و هەروەها 68 کەسیش خۆیان کوشتووە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 04-01-2022، بورهان عەلی، سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئاماری کار و چالاکیی یەکێتییەکەیانی بۆ ساڵی 2021 لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکووک خستەڕوو.
 
بە گوتەی سەرۆکی یەکێتییەکە، لە ماوەی ساڵەکەدا "521 جۆری سکاڵا و تووندوتیژی لە سەرجەم لق و ناوچەکانمان تۆمارکراون".
 
بورهان عەلی دەڵێت: "68 حاڵەتی خۆکوشتنی پیاوان تۆمارکراوە، لەگەڵ 6 حاڵەتی کوشتنی پیاوان لەلایەن ژنان بە هاوکاری کەسانی دیکە".
 
سەبارەت بە جۆری سکاڵاکان و ئەو تووندوتیژییانەی لە ساڵی 2021دا لە لایەن تۆمارکراوە، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
 
31 دەرکردنی پیاوی بەتەمەن
47 خیانەتی هاوژینی
8 تووندوتیژی جەستەیی
199 دەستوەردانی کەسوکار لە ژیانی هاوژینیدا
11 حاڵەتی گوشاری دەروونی و سێکسی و ئابووری
6 حاڵەتی دەستبەسەرداگرتنی مووچە
219 حاڵەتی دەستبەسەرداگرتنی منداڵ دوای جیابوونەوە
 
سەبارەت بە خۆکوشتنی پیاوان، بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشبووە:
 
24 لە پارێزگای هەولێر
28 لە پارێزگای سلێمانی بە هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین
9 لە پارێزگای دهۆک
5 لە پارێزگای کەرکووک
2 لە پارێزگای هەڵەبجە
 
بورهان عەلی ئاماژە بەوە دەدات، ئامارەکە بەراورد بە ساڵی رابردوو "رێژەیەکی کەم دابەزینی بەخۆوە بینیوە بە جۆرێک لە ساڵی 2020دا، 553 جۆری سکاڵا و تووندوتیژی و 91 خۆکوشتنی پیاوان و 8 کوشتنی پیاوان لەلایەن ژنان بە هاوکاریی کەسانی دیکە هەبووە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی گازی کۆرمۆر و لۆگۆی دانە گاز

دانەگاز لە هەرێمی کوردستان دەستی بە بەرهەمهێنانی گاز کردەوە

کۆمپانیای دانە گاز رایدەگەیێنێت، دوای ئەوەی لە چەند هەفتەی رابردوودا کارەکانیان بە پچڕپچڕی بەڕێوەدەچوو، ئێستا دەستیان بە بەرهەمهێنان لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان کردووە