لە باکووری کوردستان دوو هاونیشتمانی بە ئاگر گیانیان لەدەستدا

04-01-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکدا، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون. 
 
رووداوەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4ـی کانوونی دووەمی 2024 روویدا. سەرەتا دووکەڵی ئاگرەکە لە ماڵی هاونیشتمانییەک بەناوی کازم کۆسە تەمەن 30 ساڵ لە گەڕەکی باربارۆس لە شارۆچکەی ئۆنئیکی شوباتی سەر بە پارێزگای مەرەش لە باکووری کوردستان بەرزبووەوە. 
 
دراوسێکانی کازم کۆسە، لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادارکردەوە و بەر لە هاتنی تیمەکانی پۆلیس، ئەمبوڵانس و ئاگرکوژێنەوە، خەڵکی گەڕەکەکە هەوڵی رزگارکردنی خێزانەکەیاندا، بەڵام نەکرا. 
 
دوای دوو کاژێر، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، توانییان ئاگرەکە بکوژێننەوە و لە ئەنجامدا کازم کۆسە لەم رووداوەدا گیانی لەدەستدا و هاوژین و سێ منداڵەکەشیان بریندار بوون. 
 
بە ئەمبوڵانس، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە، یەکێک لە منداڵە بریندارەکانیش سەرباری هەوڵی پزیشکەکان، گیانی لەدەستدا.
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شارۆچکەکە، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی بۆ شکانی سۆپای دار و تەشەنەکردنی ئاگرەکە بەناو ماڵەکەدا گەڕاندەوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە