یەکێتیی زانایانی کوردستان: ساڵی رابردوو 1340 جیابوونەوەمان تۆمارکردووە

04-01-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کێشەی خێزانی لە ساڵی 2024 بەراورد بە ساڵی 2023 زیادیان کردووە، بەڵام جیابوونەوە کەم بووەتەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە، 4ـی کانوونی دووەمی 2025، د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتی زانایانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ساڵی رابردوو 3 هەزار و 461 کێشەی خێزانی هێنراونەتە لامان. لەو ژمارەیە دوو هەزار و 121 کێشەیان چارەسەرکران و 1340 کێشەش بە جیابوونەوە کۆتایی هات."
 
بە گوتەی گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی هەرێمی کوردستان، "کێشە خێزانییەکان بەراورد بە ساڵی 2023 زیادیان کردووە، بەڵام جیابوونەوە کەمتر بووەتەوە، چونکە ساڵی 2023 ژمارەی کێشە خێزانییەکان دوو هەزار و 828 کێشە بوون، جیابوونەوەش هەزار و 391."
 
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی دەشڵێت: "هەر پار، لەلایەن لیژنەی فەتواوە 14 فەتوا دەرکرا، 5 هەزار و 921 پرسیاری هاونیشتمانیانیشمان وەڵام دایەوە. لەو ژمارە پرسیارەش هەزار و 78ـیان پرسیار بوون لەبارەی کێشەی میرات و زەویوزار؛ هەزار و 168 پرسیاری کێشەی مامەڵەی بازرگانی و کڕین و فرۆشتن و 522 پرسیاریش لەبارەی پڕۆسەی ئاشتەوایی بوون".
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.