ئاگر لە قوتابخانەیەکی سنووری ئاکرێ کەوتەوە

17 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ لە قوتابخانەیەکی سنووری قەزای ئاکرێ ئاگر کەوتەوە، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی قەزاکە دەڵێت، زیانی گیانی نەبووە.
 
ئاگرەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە قوتابخانەی بنەڕەتیی گوندی شەرەفۆنا لە قەزای ئاکرێ کەوتووەتەوە. عەقید ئیبراهیم فەریق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کاتێک نەوت کراوەتە سۆپاوە نەکوژێندراوەتەوە، ئەوە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بوو."
 
عەقید ئیبراهیم گوتی: "ئاگرەکە لەکاتێکدا دروستبووە لەو قوتابخانە دەوامی فەرمی بووە، بەڵام بەهۆی گەیشتنی خێرای تیمەکانمان، کۆنترۆڵکراوە و هیچ زیانی گیانی نەبووە".
 
لە ئەنجامی ئاگرەکەدا زیان بە بەشێکی باڵەخانەی قوتابخانەکە کەوتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە