رووداو دیجیتاڵ
هەسەدە دەڵێت، کۆبوونەوەی شاندە باڵاکەیان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی سووریا لە دیمەشق کۆتاییهات.
هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە دەشڵێت، "کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی ئەو گفتوگۆیانەدا بوو کە پەیوەستن بە پرۆسەی یەکخستنی سەربازییەوە".
ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی باڵای هەردوولایە لە ساڵی 2026 دا.
هەسەدە ئاماژە بەوەش دەکات، کە دواتر وردەکاری و ئەنجامەکان رادەگەیەندرێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی باڵای هەسەدە بە سەرۆکایەتیی مەزڵووم عەبدی گەیشتنە دیمەشق.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرلەبەیانیی هەسەدە، شاندەکە پێکدێت لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لەگەڵ سوزدار دێرک و سیپان حەمۆ، ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی هەسەدە کە لە دیمەشقی پایتەختی سووریا زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ئەو وڵاتە دەکەن.
ئەم سەردانە لە کاتێکدایە، پێشتریش چەندین جار گفتوگۆ لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا کراوە، بەڵام پرسی تێکەڵکردنی هێزە سەربازییەکان و شێوازی فەرماندەییکردنیان یەکێک بووە لە خاڵە ناکۆکەکانی نێوان هەردوولا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ