رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ شاندی حکومەتی سووریا و هەسەدە لە دیمەشق کۆبوونەوە. بە گوێرەی میدیای فەرمی سووریا، هەردوولا لەسەر بەردەوامیی کۆبوونەوەکان رێککەوتن.
رۆژی یەکشەممە، 4ی کانوونی دووەمی 2025، میدیای فەرمی سووریا بڵاویکردەوە، "کۆبوونەوەکەی دیمەشق بە بەشداری مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە بوو". دەشڵێت، "هەردوولا لەسەر ئەوە رێککەوتن کە کۆبوونەوەکان لە دیمەشق بەردەوام بن".
میدیای فەرمی سووریا لە راگەیێندراوکەیدا بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی حکومەتی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەش کرد، "هەردوولا رێککەوتن لەسەر ئەوەی بەدواداچوون بکەن بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ی ئادار".
رۆژی 10ی ئاداری 2025، شاندی حکومەتی سووریا بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و مەزڵووم عەبدی کۆبوونەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا رێککەوتنێکیان واژۆکرد کە دیارترین پرس چوونی هێزەکانی هەسەدە بوو بۆ سەر سوپای سووریا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ