رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگاکانی سێرت، شرنەخ، چەولیگ، خارپێت و مێردین لە باکووری کوردستان، بەهۆی بەفر و کڕێوەوە رێگەی 102 گوند داخران.
شەپۆلیکی دیکەی بەفر و باران بەشێکی باکووری کوردستانی گرتەوە و لە نێو شارەکانیشدا بەفری زۆر کەڵەکە بووە و شەختە دروستبووە.
ماوەی هەفتەیەکە لە باکووری کوردستان بەفرێکی زۆر دەبارێت و کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ژیانی رۆژانەی هاونیشتمانییان دروستکردووە.
بەهۆی بەفر و کڕێوەوە، رۆژی یەکشەممە 4-1-2026، لە سێرت رێگەی 18 گوند، لە شرنەخ رێگەی 10 گوند، لە چەولیگ رێگەی 46 گوند، لە خارپێت رێگەی 18 گوند و لە مێردینیش رێگەی 10 گوند داخراون.
لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگاکان رایانگەیاندووە کە تیمەکانیان سەرقاڵی راماڵینی رێگەکانن و کارەکانیان بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ