رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، بەهۆی شۆرتی کارەباوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
رۆژی چوارشەممە، 25ـی ئاداری 2026، مەتین جەمیل، گوتەبێژی راگەیاندنی تەندروستیی پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سێ کرێکاری ئاسنگەر لەکاتی کارکردن دا شۆرتی کارەبا گرتوونی، دووانیان بریندار بوون و کەسێکی دیکەیان گیانی لەدەستداوە."
بە گوتەی مەتین جەمیل، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، تەمەنی 40 ساڵە و باوکی منداڵێکە.
سەبارەت بە رەوشی تەندروستیی ئەو دوو کەسەی کە بریندار بوون، گوتەبێژی راگەیاندنی تەندروستیی پارێزگای دهۆک دەڵێ: "بە سەختی بریندار بوون، بەڵام رەوشی تەندروستییان جێگیرە. یەکێک لە بریندارەکان برای ئەو کەسەیە کە گیانی لەدەستداوە."
هەرسێکیان دانیشتووی دهۆکن، هەردوو بریندارەکەش تەمەنیان 25 و 30 ساڵە و لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ