رووداو دیجیتاڵ
لیژنەی دانوستاندنی پارتی و یەکێتی لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن، ئەمڕۆ دوایین کۆبوونەوەیان کردووە و "لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش و رێككه‌وتنى سه‌ره‌تايى له‌سه‌ر زۆربه‌ى ته‌وه‌ره‌كان هاتووه‌ته ئاراوه".
ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی تەکنیکیی پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوە.
لە پاش کۆبوونەوەکە، لیژنەکان بە راگەیێندراوێکی هاوبەش گوتیان، "ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كان ده‌خرێته به‌رده‌ستى ليژنه‌ى باڵاى دانوستانكارى هه‌ردوولا، بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى".
هەروەها دەڵێن، دوایین کۆبوونەوەیان بووە "دواى چه‌ندين دانیشتنی چڕ‌وپڕ و گفتوگۆى بنياتنه‌رانه به مه‌به‌ستى كارى هاوبه‌ش له قۆناخى داهاتووى حوكمڕانيدا، به شێوه‌يه‌ك كه له ئاستى قۆناخی هه‌ستیاری ئێستا و چاوه‌ڕوانيى هاووڵاتييانى هه‌رێمى كوردستاندا بێت".
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لە کۆبوونەوەکەدا، رەشنووس بۆ پێکهێنانی کابینەی 10 نووسرایەوە کە 9 تەوەر و 15 خاڵە؛ تەوەرەکانی رەشنووسەکە بریتین لە بوارەکانی سیاسی، پەرلەمان، دارایی، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، وزە و پێشمەرگە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ