نرخی کیلۆیەک مریشک هەزار دینار بەرزبووەوە

04-02-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەراورد بە مانگی رابردوو، نرخی کیلۆیەک مریشکی زیندوو زیاتر لە هەزار دینار بەرزبووەوە.
 
محەممەد عومەر، مریشکفرۆش لە شاری هەولێر ئەمڕۆ (سێشەممە) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "نرخی مریشک بە قۆناخ بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات، ئەمڕۆ کیلۆیەکی بە 3 هەزار و 300 دینار دەفرۆشین." 
 
نێوەڕاستی مانگی رابردوو، کیلۆیەک مریشکی زیندوو بە 2 هەزار و 100 بۆ 2 هەزار و 300 دینار بوو.
 
محەممەد عومەر دەڵێت "هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشک؛ خواست و خستنەڕووی بەرهەمە، کە ئێستا داواکاریی زۆری لەسەرە و کێڵگەکانیش کەمتر بەرهەمیان هەیە." 
 
بەگوێرەی وەزارەتی کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، ساڵانە زیاتر لە 105 ملیۆن مریشک لە هەرێمی کوردستان گەورە دەکرێن کە بەرهەمەکەیان نزیکەی 250 هەزار تۆن گۆشتە، لەکاتێکدا پێداویستیی ساڵانەی گۆشتی مریشک لە نێوخۆدا 146 هەزار تۆنە، ئەوەی لە پێداویستیی نێوخۆ زیاترە، هەناردەی پارێزگەکانی عێراق دەکرێت.
 
لە هەرێمی کوردستان خواستی زۆر لەسەر مریشکی زیندووە بەراورد بە بەستوو.
 
هەزار و 840 پەلەوەرخانە لە هەرێمی کوردستان دا هەن، بەڵام بەشێوەی هەمیشەیی هەموویان بەرهەمیان نییە.
 
ژمارەی پەلەوەرخانەکان بەپێی پارێزگاکان:
 
- هەولێر: 576 پەلەوەرخانە
- سلێمانی: 727 پەلەوەرخانە
- دهۆک: 344 پەلەوەرخانە
- هەڵەبجە: 35 پەلەوەرخانە

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک پێشمەرگە ئاڵای کوردستان بەرز دەکەنەوە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی پێشمەرگە: هیچ کەموکوڕییەک لە خواردنی پێشمەرگەدا نییە

هاونیشتمانییەک کە خۆی وەک پێشمەرگە ناساند، پەیوەندی بە رووداوەوە کرد و رایگەیاند، خواردن لە سەنگەرەکان باش نییە. بەڵام فەرماندەیەکی لیوای 26ی وەزارەتی پێشمەرگە گوتی، خواردنیان زۆر باشە و سووتەمەنیشیان هەیە. بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەش رەتی دەکاتەوە، خواردنی پێشمەرگە باش نەبێ.