لیستی مووچەی مانگی یەک؛ بزانە کەی مووچە وەردەگریت

04-02-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی یەکی ئەم ساڵی بڵاوکردەوە و لە ماوەی چوار رۆژدا دابەش دەکرێت. 
 
رۆژی چوارشەممە، 5-2-2025 خانەنشینانی شارستانی، زیندانیانی سیاسی، خاوەن پێداویستیی تایبەت مووچەکانیان وەردەگرن.
 
بەپێی لیستەکە بێت، رۆژانی هەینی و شەممە کە پشووی فەرمییە، مووچە دابەشناکرێت، دوایین شوێن لە 10ـی ئەم مانگە کە دەکاتە رۆژی دووشەممە، مووچە وەردەگرێت. 
 

دوای زیاتر لە دوو هەفتە لە دانوستاندن و کۆبوونەوە، رۆژی دووشەممە شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایانگەیاند، لەگەڵ بەغدا گەیشتوونەتە چارەسەری یەکجاری لەبارەی کێشەی مووچە و بۆ ساڵی 2025 کێشەی مووچە نابێت.
 
بەوپێیە بێت، دەبێت مانگانە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراق مووچەکانیان وەربگرن. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی چاغلایانی لە ئیستەنبووڵ

14 یاریزان لە تورکیا دەستگیرکران

کێشەی گرەوکردن لەنێو خولی تۆپی پێی تورکیا قووڵتر دەبێتەوە، 29 کەسی دیکە دەستگیرکران، لە نێویاندا سەرۆکی پێشووی یانەیەکی بەنێوبانگ و چەندین یاریزانی خولە جیاوازەکان هەن.