رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری دهۆک دەڵێت، بەهۆی نووسینی چەند وشەیەک لەسەر شوێنەوارێکی چیای زاوا لە دهۆک، سکاڵا لەسەر کەسێک تۆمار دەکەن، چونکە ئەوە جاری دووەمە ئەو شوێنەوارە دەشێوێندرێت.
بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری شوێنەواری دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە چەند رۆژی رابردوودا کەسێک چەندین وشەی لەسەر شوێنەواری "ئەشکەوتی هەلامەت" لە بناری چیای زاوا نووسیوە و مەبەستی "تێکدان و شێواندنی" شوێنەوارەکە بووە، بۆیە رۆژی دووشەممە سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەن.
بەڕێوەبەری شوێنەواری دهۆک داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە بکەن و دەڵێت، لە ساڵی 2018 هەمان شوێن بە نووسین شێوێندرابوو، بۆیە دەبێ هێزە ئەمنییەکان کەسەکە بدۆزنەوە.
بە گوتەی بەڕێوەبەری شوێنەواری دهۆک، لابردنی ئەو نووسینانە کارێکی ئاسان نییە و دەبێتە هۆی تێکچوونی شوێنەوارەکە، بۆیە داوایان لە چەند کەسێک لە ئیتاڵیا کردووە ئەو کەرەستانەیان بۆ بنێرن، کە بۆ لابردنی نووسینەکان پێویستن، چونکە ئەو کەرەستانە لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەستناکەون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ