کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: هەرێمی کوردستان بەڵێنی داوە لە داخستنی کەمپەکان هاوکارمان بێت

04-03-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، تائێستا هەڵوێستی حکومەتی عێراق ئەوەیە لە 30 تەممووز کەمپی ئاوارەکان دابخرێن. دەشڵێت، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی دەربڕیوە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە هاوکاریان بێت.  
 
عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، رۆژی دووشەممە، 4ی ئاداری 2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تائێستا هەڵوێستی حکومەتی عێراقی ئەوەیە لە 30 تەممووزی 2024دا سەرجەم کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردساتان دابخرێن، هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر ئەو بڕیارەدا نەهاتووە". 
 
گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کە هاوکات بەرپرسی لقەکانە لە وەزارەت دەڵێت، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو (29ی شوباتی 2024) لەگەڵ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە و تاوتوێی بڕياری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیان کردووە لەبارەی داخستنی کەمپەکان.
 
عەلی عەباس گوتی: "وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی هاوکاری دەربڕیوە، بەڵام بە دیدگای حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ، بەو پێیەی وەزارەتی ناوخۆ بەرپرسە لەم دۆسیەیە".
 
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران باس لەوەدەکات داوایان کردووە لەگەڵ "ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان JCC "ی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە، بۆ تاوتوێکردنی میکانزمی جێبەجێکردنی بڕیاری داخستنی کەمپەکان.
 
رۆژی 2-1-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەبارەت بە ئاوارەکان بڕیاریدا، پێداویستیی ئاوارەکانی گەڕاوە بۆ ناوچەکانی خۆیان دابینبکرێت و، رۆژی 30ـی مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵیش دوا وادە بێت بۆ داخستنی سەرجەم کەمپەکان و گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکان.
 
بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردرا لیژنەیەک لە وەزارەتەکانی کۆچ و کۆچبەران، پەروەردە، تەندروستی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ داخستنی ئەو دۆسیەیە پێکبهێندرێت.
 
بەڵام عەلی عەباس دەڵێت: "بۆ تەواوکردنی رێکارەکان و زەوینەسازی تەواو بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان، مانگێکی دیکە وادەی داخستنی کەمپەکانمان درێژکردووەتەوە. دەبێت تاوەکو 30ـی تەممووزی ئەم ساڵ سەرجەم کەمپەکانی هەرێمی کوردستان دابخرێن."
 
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، کە بە رووداوی داوە، لە هەرێمی کوردستان 24 کەمپ هەن، کە نزیکەی 35 هەزار بۆ 37 هەزار خێزانی ئاوارە لەو کەمپەکاندا هەن و ژمارەیان نزیکەی 120 هەزار کەسە.
 

 

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە