کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانی عێراق: رۆژى هەڵبژاردن گونجاوە و کارەکانمان تەواو دەکەین

04-03-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
ژنێک لە بنکەیەکی دەنگدان دەنگ دەدات. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
ژنێک لە بنکەیەکی دەنگدان دەنگ دەدات. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دیاریکردنى 10ـى حوزەیران لەلایەن سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە وەک رۆژى هەڵبژاردن بە "گونجاو" دەزانێت و دەڵێت، "بەر لە کۆتاییهاتنى تەمەنى کۆمیسیۆن دەتوانین کارەکان تەواو بکەین". 
 
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، ئەو وادەیەی دیاریکراوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان "گونجاوە" و دەتوانن تاوەکو ئەو کاتە ئامادەکارییەکانیان تەواو بکەن.
 
عیماد جەمیل گوتیشى: "کۆمیسیۆن بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنى خشتەى کارەکانى، لەوانە دابەشکردنى دەنگدەرە نوێیەکان، هەروەها کاتێکی رێکخراو لەلایەن کۆمیسیۆنەوە هەیە بۆ پێشکێشکردنى ناوى بەربژێران."
 
رۆژی 3ـى ئاداری 2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمی بۆ دياريكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان واژۆ كرد، کە رۆژى 10-6-2024ـە.
 
سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەڵێت، دابەشکردنى کورسییەکانى پەرلەمانى کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا، بەگوێرەى دابەشکاریى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقى ساڵى 2021 لە سنوورى هەرێمى کوردستان، هەروەها یاساى هەڵبژاردنى هەرێمى کوردستان دەبێت.
 
بەپێی ئەو دابەشکارییە، کورسییەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەش دەبن:
 
سلێمانی؛ 38 کورسی 
هەولێر؛ 34 کورسی 
دهۆک؛ 25 کورسی 
هەڵەبجە؛ سێ کورسی
 
تەمەنى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە 7ـى تەممووز کۆتایی دێت.
 
عیماد جەمیل رایگەیاند، کۆمیسیۆن ئامادەکارى کردووە و کەسانى بەئەزموونیان هەیە کە لەو ماوەیەدا کارەکان تەواو بکەن و لە ماوەى نزیکەى مانگێکیدا لەدواى هەڵبژاردن تانە و سکاڵاکان وەربگرێت و وردبینى تێدا بکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.