ئەمڕۆ کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکەی بەغدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت ناکرێت

04-03-2025
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق، کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ناکرێت.
 
هەرچەند وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیێندراوێکدا داوای لە کۆمپانیا نەوتییەکان و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان کردبوو  رۆژی 4/3/2025 لە بەغداد ئامادەبن بەمەبەستی گفتوگۆکردنی، بەڵام سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ هیچ کۆبوونەوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان و رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکان ناکرێت".
 
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، رۆژی یەکشەممەی رابردوو لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیاکان و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی کراوە و راسپاردەکانی ئەو کۆبوونەوەیە دەخرێنە بەردەست سەرۆکوەزیرانی عێراق.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."