لە پیشەسازیی سلێمانی تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە

04-03-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
هەولێر دیجیتاڵ

تەرمی گەنجێک لە پیشەسازیی دووی سلێمانی دۆزرایەوە؛ بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، "گەنجەکە خۆی کوشتووە."
 
ئەمڕۆ (سێشەممە، 04-03-2025) سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو گەنجە تەمەنی 23 ساڵ بووە، لە ناوچەی پیشەسازیی دووی سلێمانی، دووکانی دێکتی موبەریدەی هەبووە.
 
گوتەبێژەکەی پۆلیس گوتی "ئەم بەرەبەیانە ئاگەدارکراینەوە کە گەنجەکە لە دووکانەکەی خۆیدا خۆی هەڵواسیوە. تیمەکانی بەڵگەی تاوان و پۆلیسی سنوورەکە چوونەتە شوێنی رووداوەکە؛ لێکۆڵینەوەیان کردووە."
 
سەرکەوت ئەحمەد دەڵێت، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی تیمەکانیان و ئەو بەڵگانەی کۆکراونەتەوە، دەرکەوتووە "گەنجەکە، خۆی کوشتووە." 
 
تەرمی گەنجەکە بۆ پشکنین و توێکاری، رەوانەی دادپزیشکی سلێمانی کراوە. 
 
تائێستا هۆکاری خۆکوشتنی ئەو گەنجە نەزاندراوە، سەرکەوت ئەحمەد دەڵێت: "لێکۆڵینەوەی زیاتر لەبارەی رووداوەکە دەکرێت."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە