هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی 2 دابەش دەکرێت

04-03-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیێنێت، 6ـی ئەم مانگە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى شوبات دابەش دەکرێت. وەزارەتەکە دڵنیاییش دەدات لەوەی، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بەردەوام دەبێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 4ـی ئاداری 2025، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، "رۆژی پێنجشەممە 6ـی ئەم مانگە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى شوبات بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت."
 
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات، "دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان، سەرجەم رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی تەواوکردووە."
 
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، "لەلایەن هاوپەیمانانەوە دووپات لەوە کرایەوە کە هاوکاری دارایی بەردەوام دەبێت."
 
لەم مانگە زیاتر کە 46 هەزار  پێشمەرگە و ئەفسەری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانی دیکەش لە رێگەی سیستمی بانکییەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.