چوار درۆن لە هەولێر تێکشکێنران و گرووپێکى چەکدار هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت

04-03-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

چوار درۆن لە ئاسمانی هەولێر خرانە خوارەوە، کە ئاراستەی فڕۆکەخانە کرابوون، گرووپێکی چەکداریی شیعەش بەرپرسیارێتیی خۆی لەو هێرشە راگەیاند.
 
شەوی 4ی ئاداری 2026، سیستمی بەرگری چوار هێرشی درۆنی تێکشکاند کە ویستبوویان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بکەنە ئامانج.
 
یەکێک لە درۆنەکان لە دوای تێکشاندنی، نزیک کەنیسەیەکى قەزاى عەنکاوە کەوتووەتەخوارەوە، یەکێکى دیکەیان لە شوێنێکی لە سڤیلنشینی گەڕەکی 32ی پارک (سەربەستی) کەوتە خوارەوە.
 
پەیام سەربەست، پەیامنێری رووداو لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە رایگەیاند؛ ئەو درۆنە کەوتووەتە ناو پارچە زەوییەک، بەهۆیەوە کەسێک بریندار بووە.
 
یەکێک لە شایەتحاڵەکان لەو گەڕەکە بە (رووداو)ی گوت: "بریندارەکە شۆفێری ماتۆڕسکیلێکی دلیڤەری بووە و بە ئەمبوڵانس گواسترایەوە ."
 
گرووپی "سەرایا ئەولی لدەم" لە راگەیێنراوێکدا بەرپرسیارێتیی خۆی لەو هێرشە راگەیاند، کە گوایە بنکەی هێزەکانی ئەمریکایان لە فڕۆکەخانەی هەولێر کردووەتە ئامانج، بە پاساوی تۆڵەسەندنەوە بۆ کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کوژرانى ژمارەیەک گەنجى عێراقى، کە بەرگریکار ناوى بردوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی لەگەڵ رەنج.

لەگەڵ رەنج؛ چۆن وەرزش لە خولیاوە بکەینە سەرچاوەی داهات؟

بەرنامەی ئەمجارەی "لەگەڵ رەنج"ی تۆڕی میدیایی رووداو، لەنێو یارگەیەکی وەرزشیدا و بە شێوازێکی مەیدانی بەڕێوەچوو. بەرنامەکە کە کۆمەڵێک لە هاندەرانی یانەی هەولێر و زاخۆ تێیدا ئامادەبوون، بە گۆرانییەکی شڤان پەروەر "کینە ئەم؟ کوردین ئەم" بەرنامەکە دەستیپێکرد و تەوەری سەرەکیی باسەکەش بریتی بوو لەوەی: چۆن وەرزش بکرێتە سەرچاوەی داهات و بۆچی لە کوردستان تەنیا وەک خولیایەک ماوەتەوە؟