فەرەنسا هاوسۆزی و پشتگیری بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێنەسەری

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان شەوی رابردوو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنساوە پێگەیشت. وەزیرەکەی فەرەنسا "هاوسۆزی و پشتگیریی" بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردووەتەوە.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو 03-03-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ژۆن نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنساوە پێگەیشت.
 
لە پەیوەندییەکەدا، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هاوسۆزی و پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.
 
هەردوولا پەرەسەندنە بەردەوامەکانی ناوچەکە و ئاسۆکانی چارەسەرکردنی کێشه‌کانیان تاوتوێ کرد، هاوڕا بوون لەسەر بەردەوامیی هاوئاهەنگیی نزیکی نێوانیان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری، ئەمەش وەکو لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دا هاتووە.
 
لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسای بۆ هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە گرنگیی رۆڵی فەرەنسا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و دوورخستنەوەی ناوچەکە لە مەترسییەکانی شەڕ کردەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە