پۆلیسی لوڕستان: 241 قاچاخچی و فرۆشیاری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

04-04-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای لوڕستان دەڵێت، لە رۆژی یەکەمی جەژنی نەورۆزی ئەم ساڵەوە تائێستا 241 کەس لە قاچاخچی، فرۆشیار و دابەشکەرانی مادەی هۆشبەر لە سنووری ئەو پارێزگایە دەستگیرکراون.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4ی نیسانی 2024، یەحیا ئیلاهی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی پلانە تایبەتەکەی نەورۆزی ئەم ساڵدا، 31 قاچاخچی و 210 کەس لە دابەشکەرانی مادەی هۆشبەر دەستگیر کران، هەروەها دەست بەسەر زیاتر لە یەک تۆن و 365 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا.
 
یەحیا ئیلاهی گوتی، ‌‌هێزەکانیان لەو ماوەیەدا دەستیان بەسەر 48 ئۆتۆمبێلیشدا گرتووە کە مادەی هۆشبەریان تێدا شاردرابووەوە.
 
بە گوتەی ئیلاهی، ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵی پار دەست بەسەر بڕێکی زۆرتری مادەی هۆشبەردا گیراوە بە شێوەیەک کە قەبارەکەی 269٪ زیادی کردووە.
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای لوڕستان راشیگەیاند، لەو ماوەیەدا 511 دۆسیەی قاچاخ کراوەتەوە و بایی 108 ملیار تمەن شتومەک دەستی بەسەردا گیراوە.
 
یەحیا ئیلاهی ئاماژەشی بەوە کرد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە 13 تیمی بەقاچاخبردن هەڵوەشێنراونەتەوە و 399 قاچاخچی دەستگیرکراون، هەروەها هێزەکانیان دەستیان بەسەر 63 ئۆتۆمبێلی تایبەت و 33 بارهەڵگردا گرتووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.