رووداو دیجیتاڵ
دوای ماوەیەک وەستانی دابەشکردن، ئەمڕۆ دابەشکردنی بەنزینی حکومیی 750 دیناری لە هەولێر دەستپێدەکاتەوە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێ، دابەشکردن بەردەوام دەبێ.
سالار محەممەد، لێپرسراوی پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ بەنزینی 750 دیناری لە 25 بەنزینخانەی هەولێر و دەوربەری دابەش دەکرێ".
دوای دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ـی شوبات، دابەشکردنی بەنزینی حکومی لە هەولێر راگیرا، تەنیا دوو رۆژ دابەشکرا ئەویش لە نزیکەی 10 بەنزینخانە.
سالار محەممەد گوتی: "دابەشکردنی بەنزینی حکومی ئەم جارە بەردەوام دەبێ و هەوڵ دەدرێ ژمارەی بەنزینخانەکان زیاد بکرێ".
دابەشكردنی بەنزینی حکومی لەکاتێکدایە، نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە و لیتری لەنێوان 950 بۆ هەزار دیناردایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ