ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نووسینگەی نابێت

04-05-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تێبینیی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەبارەی پڕۆژەیاسای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق چارەسەر کرا و ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نووسینگەی نابێت.
 
بڕیار بوو رۆژی سێشەممەی رابردوو (30ی نیسانی 2024)، پەرلەمانی عێراق دەنگ بە پڕۆژەیاسای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بدات، بەڵام دەنگدانەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.
 
سەگڤان سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممە 4ی ئاداری 2024 بە رووداوی گوت، "تێبینیی سەرەکیمان لەسەر پرۆژەیاساکە، کردنەوەی نووسینگەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بوو لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەو بابەتە لەسەر پێداگیری و داواکاریی ئێمە بە شێوەیەک چارەسەر کرا کە ئاسایشی نیشمانیی عێراق لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نووسینگەی نابێت."
 
پرۆژەیاساکە 22 مادەیە. جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لە پرۆژەیاساکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان کارەکانی لە هەرێمی کوردستان بکات.
 
سەگڤان سندی گوتیشی، "تێبینییەکانمان لەبارەی پڕۆژەیاساکە چارەسەر کراون؛ هیچ کێشەیەک نەماوە، هەربۆیە دەنگی پێدەدەین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە