وەزارەتی ناوخۆی عێراق لیژنەیەک لەبارەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی چینی لە خورماتوو پێکدەهێنێت

04-05-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لیژنەیەک لەبارەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی چینی لەلایەن هێزێکی حەشدی شەعبییەوە لە خورماتوو پێکدەهێنێت.
 
حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسیی قەزای خورماتوو، ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ی ئایاری 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر گەشتیارێکی چینی لەسەر رێگەی خورماتوو-بەغدا لە چێشتخانەکان لایداوە و دواتر لەلایەن هێزێکی حەشدی شەعبییەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە".
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو، "ئەو کەسە گەشتیارە نەوەک دیپلۆماتی چینی، چووەتە باڵیۆزخانەی چین لە بەغدا سکاڵای کردووە و باس لەوە دەکات، هێزەکەی حەشدی شەعبی هاردێکیان لێ بردووە".
 
لەبارەی ئەو رووداوە، باڵیۆزخانەی چین پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق کردووە و دوێنێ لیژنەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ هاتە خورماتوو بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.
 
بەڕێوەبەری پۆلیسیی خورماتوو دەڵێت، لیژنەکە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ ئەو هێزەی حەشدی شەعبی کردووە، ئەوانیش رەتیانکردووەتەوە هیچ شتێکیان لەو گەشتیارە بردبێت و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە باسی بردنی هارد و مۆبایل و کەرەستەی دیکە دەکرێت، بەڵام بەڕێوەبەری پۆلیسیی خورماتوو دەڵێت، "گەشتیارە چنییەکە تەنیا باسی بردنی هاردەکەی کردووە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند منداڵێک 194 سکەی زیویان دۆزیوەتەوە.

لە بێستانسووری سلێمانی چەند منداڵێک بۆ قارچک دەگەڕێن و سکەی زیو دەدۆزنەوە

ماوەی 12 رۆژە لە گوندی بێستانسوور لە ناحیەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی، پێنج منداڵی دانیشتووی گوندەکە، کە تەمەنیان لە نێوان 9 بۆ 15 ساڵدایە، لە کاتی گەڕان بەدوای قارچکدا لە دەشتەکانی دەوروبەری گوندەکە، 194سکەی زیویان دۆزیوەتەوە.