هەناردەی خۆراک لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران قەدەخە کرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سێ بەرپرسی پەیوەندیدار لە هەرێمی کوردستان دەڵێن، بۆ پاراستنی نرخ و کەمنەبوونی خۆراک لەم کاتەدا، هەناردەکردنی برنج، رۆن، چایی و بەشەخۆکراکی مانگانە بۆ ئێران و وڵاتانی ناوچەکە قەدەخە کراوە.
 
دەنگۆی ئەوە هەیە لە هەرێمی کوردستانەوە خۆراک هەناردەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بکرێت، بەڵام وەزارەتی بازرگانی، یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران و ژووری بازرگانیی هەولێر لە رێگەی رووداوەوە هەواڵەکە رەتدەکەنەوە و دەڵێن "هەناردەی خۆراک قەدەخە کراوە".
 
مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هەوڵێک هەبوو خۆراک و پێداویستییەکانی رۆژانە لەنێویاندا برنج لە هەرێمی کوردستان ببرێتە ئێران، چونکە لەوێ نرخ بەرزە، بەڵام رێگە نادرێت".
 
ئەوەی دەگوترێت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێت، رۆن، برنج، چایی و پێکهاتەکانی بەشەخۆراکی مانگانەیە.
 
سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران دەڵێ، "ئێمە لەلایەن حکومەتەوە ئاگادارکراوینەتەوە، کە بڕیاردراوە رێگە نەدرێت ئەو خۆراک و پێداویستییانەی لەنێوخۆی هەرێمی کوردستاندا هەن هەناردەی هیچی وڵاتێکی ناوچەکە بکرێت".
 
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، بە رووداوی گوت، جگە لەو خۆراکانەی لەنێو هەرێمی کوردستاندا هەن و هاوردەکراون، رێگە نادرێت هیچ کام لە مادە خۆراکەکانی بەشەخۆراکی مانگانەش هەناردەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بکرێن.
 
هەروەها گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی: "مۆڵەت بە هیچ کەسێک نادرێت خۆراک بباتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و لەنێویاندا ئێران".
 
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر گوتی: "ئەگەر کەسانێک بە قاچاخ خۆراک ببەن ئەوە ئێمە ئاگادارنین، بەڵام وەکو فەرمی بەهیچ شێوەیەک رێگە نادرێت".
 
لەبارەی هۆکارەکەشەوە مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران گوتی: "دۆخی ناوچەکە دیارە چۆنە و  نامانەوێت لە هەرێمی کوردستان کێشەی کەمیی خۆراک دروست بێت".
 
بڕیاری قەدەخەکردنی هەناردەی خۆراک لە هەرێمی کوردستان تایبەت نییە بۆ ئێران و دەگوترێت، بۆ "هەموو وڵاتانی ناوچەکەیە".
 
لەبارەی هاوردەکردنیشەوە لە دەروازەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران گوتی: "دۆخەکە تەواو ئاسایی بووەتەوە، لە هەموو دەروازەکانەوە هاوشێوەی پێش جەنگ هاوردەکردن بەردەوامە".
 
پێش جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە کۆتایی شوباتی ئەمساڵ کە بۆ ماوەی 40 رۆژ بەردەوام بوو، بەشێکی کۆڵبەران لە هەرێمی کوردستانەوە چەند جۆرێک خۆراکیان لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە دەبردە رۆژهەڵاتی کوردستان، لەنێویاندا برنج، چایی و رۆن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ئەو کارگەیەی وەکو سوتێنەرێک کار دەکات. وێنە: رووداو

سووتێنەری پاشماوە پزیشکییەکان لە تانجەرۆ ژینگەی ناوچەکەی تێکداوە؛ وادەی چارەسەر دیاریکرا

دووکەڵ و بۆنی ناخۆشی سووتێنەری پاشماوە پزیشکییەکان لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی، دانیشتووان و کرێکارانی ناوچەکەی بێزار کردووە. بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی رایدەگەیێنێت، لە مانگی داهاتووەوە کۆمپانیایەکی نوێ بە سیستمێکی پێشکەوتوو دەستبەکار دەبێت و کێشەکە کۆتایی دێت.