رێککەوت و شوێنی گەشتی هاونیشتمانیان بۆ حەجی ئەم ساڵ راگەیێندرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی حەج و عومرە رایگەیاند، لە 7ـی ئایار یەکەم گەشتی هاونیشتمانیان لە هەرێمی کوردستانەوە لە هەولێرەوە بۆ رێوڕەسمەکانی حەج بەڕێدەکەوێت و تاوەکو 17ـی ئادار هەموو ئەوانەی گەشتەکە دەکەن لە رێگەی ئاسمانییەوە دەگەیێندرێنە سعودیە.
 
کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممە، 4ـی ئایاری 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "گەشتەکان لە رێگەی 33 فڕۆکەوە دەکرێن، زۆرینەی فڕۆکەکان 147 کەسیان تێدا دەبێت و بەشێکیشیان 245 کەس هەڵدەگرن".
 
بەگوێرەی خشتەی گەشتەکە، پێنجشەممە 7ـی ئایار، دوو گەشت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بۆ هاونیشتمانی هەولێر دەکرێت. هەروەها 8ـی ئایار دوو گەشتی دیکە بۆ هاونیشتمانیانی هەولێر بۆ سعودیە دەکرێت.
 
دەستەی حەج و عومرە دەڵێت، 9ـی ئایار دوو گەشتی هاونیشتمانیانی دهۆک لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بۆ سعودیە دەکرێت. هەروەها 10ـی ئایار یەک گەشتی هاونیشتمانیانی زاخۆ لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بۆ سعودیە دەکرێت.
 
لەبارەی هاونیشتمانییانی سلێمانییەوە، لە خشتەکەدا هاتووە، 11ـی ئایار دوو گەشتی فڕۆکەیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی (فڕۆکەخانەی سلێمانی)ـەوە دەبێت بۆ سعودیە.
 
12ـی ئایار گەشتێکی هاوبەش بۆ هاونیشتمانیانی دهۆک و زاخۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بۆ سعودیە دەکرێت.
 
هەر 12ـی ئایار، دوو گەشتی ئاسمانیی بۆ هاونیشتمانیانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەکرێت لە پارێزگای سلێمانی.
 
لەبارەی گەشتی هاونیشتمانیانی پارێزگای هەڵەبجە بۆ رێوڕەسمەکانی حەج، لە خشتەکەدا هاتووە، 13ـی ئایار بە گەشتێک لە فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانییەوە دەگەیێندرێنە سعودیە. هەر 13ـی ئایار گەشتێکی هاوبەشی هاونیشتمانیانی رانیە و سلێمانی هەیە بۆ سعودیە.
 
گەشتەکانی دیکە بەگوێرەی خشتەکە بەمشێوەیە دەبێت:
 
14ـی ئایار سێ گەشت بۆ هاونیشتمانیانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەکرێت.
 
14ـی ئایار دوو گەشت بۆ هاونیشتمانیانی ئیدارەی سەربخۆی گەرمیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانییەوە دەکرێت.
 
15ـی ئایار دوو گەشت بۆ هاونیشتمانیانی هەولێر لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە دەکرێت.
 
15ـی ئایار گەشتێک بۆ هاونیشتمانیانی دهۆک لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە دەکرێت.
 
15ـی ئایار دوو گەشت بۆ هاونیشتمانیانی پارێزگای سلێمانی لە فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانییەوە دەکرێت.
 
16ـی ئایار لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە چوار گەشتی ئاسمانی دەکرێت، دوویان بۆ هاونیشتمانیانی هەولێر و دووەکەی دیکە دهۆک.
 
16ـی ئایار، گەشتێک بۆ هاونیشتمانیانی سلێمانی دەکرێت لە فڕۆکەخانەی شارەکەوە.
 
17ـی ئایار سێ گەشتێکی ئاسمانیی بۆ هاونیشتمانیانی سلێمانی لە فڕۆکەخانەی شارەکەوە دەکرێت.
 
17ـی ئایار گەشتێک بۆ هاونیشتمانیانی هەولێر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەکرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فرۆشیارێکی خۆراک لە هەرێمی کوردستان

هەناردەی خۆراک لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران قەدەخە کرا

سێ بەرپرسی پەیوەندیدار لە هەرێمی کوردستان دەڵێن، بۆ پاراستنی نرخ و کەمنەبوونی خۆراک لەم کاتەدا، هەناردەکردنی برنج، رۆن، چایی و بەشەخۆکراکی مانگانە بۆ ئێران و وڵاتانی ناوچەکە قەدەخە کراوە.