قوباد تاڵەبانی: چاکسازیمان لە تۆماری کۆمپانیاکان بە سەرکەوتوویی تەواوکرد

04-06-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چاکسازییان لە پرۆسەی تۆماری کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان بە "سەرکەوتوویی" تەواو کرد. 
 
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە فەیسبووک لەبارەی سیستمی نوێی ئۆنلاین و تۆماری کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان نووسیویەتی، "سیستمی نوێی ئۆنلاین و گۆڕانکاری لە یاسا، رێنمایی و پرۆسەکان؛ هەلێک بۆ بازرگانان و خاوەنکار دەڕەخسێنن کە لە ماوەی تەنها یەک رۆژدا کۆمپانیای خۆیان تۆماربکەن، بە تێچوویەکی کەم و یەک سەردان." 
 
ئەو پڕۆسەیەیان، وەک قوباد تاڵەبانی دەڵێت، "بەهاوبەشی لەگەڵ نووسینگەی سەرۆکوەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان جێبەجێکردووە و هەنگاوێکی گەورەیە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی تایبەت کە یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانمان لە حکومەت و یارمەتیدەریش دەبێت بۆ رەخساندنی هەلی کاری زیاتر."  
 
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "بەڵێنمان دا کە کارئاسانی لە دامەزراندنی کۆمپانیاکان بکەین و ئەمڕۆ جێبەجێمان کرد." 
 
بەگوێرەی گرافیکێک کە لە هاوپێچدا قوباد تاڵەبانی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، پێشتر تۆمارکردنی کۆمپانیایەک لانیکەم مانگێکی کاتی دەویست، بەڵام دوای چاکسازییەکە "بە رۆژێک دەتوانیت ببیتە خاوەنی کۆمپانیا." 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە