یەکێتیی زانایان: نوێژی جەژن نابێتە جێگرەوەی نوێژی هەینی

04-06-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی یەکێتیی زانایان دەڵێت، دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە گوایە پێویست ناکات لە یەکەم رۆژی جەژندا بەشداری لە هەردوو نوێژی بەکۆمەڵی جەژن و هەینی بکرێت، بەڵام ئەو دەنگۆیە دوورە لە راستییەوە.
 
رۆژی چوارشەممە، 2025-06-04، د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەندێک جار رێک دەکەوێت کە جەژن و هەینی بکەونە هەمان رۆژ، بەو هۆیەوە دوو نوێژی بەکۆمەڵ دەکرێن و دوو وتاریش لە مزگەوتەکان دەدرێن، وەک ئەم ساڵ کە جەژن و هەینی کەوتوونەتە یەک رۆژ."
 
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی دەڵێت: "لەنێو بەشێك لە موسڵمانان بڵاوبووەتەوە کە ئەو جەژنانەی دەکەونە هەینی، بەشداریکردن لە نوێژێکی بەکۆمەڵیان ئەرکێکی ئایینییە و ئەوی دیکە پێویست نییە. بەڵام نوێژی جەژن و نوێژی هەینی شوێنگرەوەی یەک نین؛ نوێژی هەینی فەرزە و نوێژی جەژنیش سوننەتە؛ هەربۆیە ناکرێت لەبری فەرز، سوننەت بکرێت."
 
گوتەبێژی یەکێتیی زانایان داوا لە موسڵمانان دەکات بەشداری هەردوو نوێژی جەژن و هەینی بکەن.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.