کەشناسیی عێراق: بوومەلەرزەیەک لە سنووری زاخۆ روویدا

04-06-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەڵێت، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.8 پلەی رێختەر روویداوە.
 
رۆژی چوارشەممە، 04-06-2025، عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەم ئێوارەیە کاژێر 20:18 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.8 پلە بە پێوەری رێختەر لە سنووری زاخۆ روویدا؛ چەقی بوومەلەرزەکە باشووری رۆژئاوای زاخۆ بوو."
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت: "بوومەلەرزەکە لە قووڵایی حەوت کیلۆمەتر روویداوە."
 
بە گوتەی گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، مانگی نیسان 60 بوومەلەرزەیان تۆمارکردووە کە 16یان لە باشووری کوردستان بوون و گوڕەکەیان لەنێوان یەک تاوەکو 4.1 پلەی رێختەر بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەم رۆژانەدا رێکخراوەکە لە نەخۆشخانەی نانەکەلیی هەولێر چالاکی هەیە.

پڕۆژەیەکی جیهانی زەردەخەنە بۆ منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە لە کوردستان دەگەڕێنێتەوە

تاڵ بە تاڵ بە دەست دەچێنرێت و نرخەکەی لە بازاڕدا دەگاتە هەزار دۆلار، بەڵام بۆ ئەمان، دیارییەکی بێبەرامبەرە. رێکخراوی "LPT"ی بەریتانی، زەردەخەنە بۆ ئەو منداڵانە دەگەڕێنێتەوە کە بەهۆی چارەسەری کیمیاییەوە قژیان لەدەستداوە؛ پڕۆژەیەک کە ئێستا گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و بووەتە مایەی دڵخۆشی بۆ دەیان خێزان.