پۆلیسی سلێمانی دوو هاککەر دەستگیردەکات

04-07-2019
بڕوا کیانی @brwakyani
نیشانەکردن پۆلیسی سلێمانی
A+ A-

رووداو - هەولێر 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، هێزەکانیان دوو هاککەریان دەستگیرکردووە هەژماری فەیسبووکی هاونیشتمانییانیان هاککردووە و لەبەرامبەر گەڕانەوەیدا داوای پارەیان کردووە. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە (4-7-2019) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن ژمارەیەک ھاووڵاتیەوە کە فەیسبوکەکانیان لەلایەن کەسانی نەناسراو ھاککراوە و لەبەرامبەر گەڕاندنەوەی داوای بڕە پارەیەک دەکەن، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچنار لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانییان ھاککەرەکە دەستگیربکەن".

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی گوتووە "ھاککەرەکە لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کەسێکی دیکەی لەگەڵدا بووە و ھەردووکیان بەو کارە ھەستاون".

لەئێستادا ھەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی دوو لەیاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی شەقامێکی جەلەولا. وێنە: رووداو

فەرمانگەی میدیا و زانیاری: گۆڕانکاریی دیمۆگرافیا و بەعەرەبکردن لە سنووری مادەی 140 دەکرێت

فەرمانگەی میدیا و زانیاری کۆمەڵێک داتا و زانیاری لەبارەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بڵاوکردوەتەوە و حکومەتی عێراق بە "گۆڕینی دیمۆگرافیا و بەعەرەبکردن" تۆمەتبار دەکات. سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان دەڵێ: "لەو ناوچەیە رێژەی کورد بەشێوەی مەترسیدار دابەزیوە".