سبەی پلەی گەرما بەرزتر دەبێتەوە؛ 'بەرزترین پلەی گەرمای ئەمساڵ تۆمار دەکرێت'

04-07-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە. کەشناسێکیش ئاماژە بەوە دەکات، شەپۆلێکی گەرما دەستیپێکردووە و رۆژی هەینی بەرزترین پلەی گەرما تۆمار دەکرێت.
 
رۆژی سێشەممە 4ی تەممووزی 2023 کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی پلەی گەرما 2 بۆ 4 پلە بەرز دەبێتەوە و "تۆزێکی سووک" لە باشووری هەرێمی کوردستان دەبێت.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ سێشەممە 04-07-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی گەرما ناوچەکەمانی گرتووەتەوە. ئەو گەرمایە تاوەکو رۆژی هەینی رۆژ بە رۆژ بەرزتر دەبێتەوە؛ لە هەندێک شوێن رۆژی هەینی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما 7 پلە بەرزتر دەبێت."
 
محەممەد کەمال گوتیشی، رۆژی هەینی بەرزترین پلەی گەرمای ئەم وەرزەی هاوین تاوەکو ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت و لە هەندێک ناوچەی گەرمیان پلەی گەرما 50 پلەی سیلیزی دەبێت؛ لە هەولێر دەگاتە 47 پلە؛ سلێمانی 43 پلە؛ دهۆک 42 پلە و لە هەڵەبجەش 45 پلەی سیلیزی دەبێت.
 
بە گوتەی ئەو کەشناسە، لە هەندێك ناوچەی هەرێمی کوردستان خێرایی با چالاک دەبێت و لە چەند شوێنێکی دیکەی "تەپوتۆزی نێوخۆیی" دروست دەبێت و کاریگەریی دەبێت لە گەرمتربوونی کەشوهەوا. گوتیشی، شەپۆلەکە رۆژی شەممە لاواز دەبێت.
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی چوارشەممە لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
هەولێر: 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 43 پلەی سیلیزی
دهۆک: 43 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
سۆران: 43 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.