هێڵی گواستنەوەی ئاو بۆ دەریاچەی ورمێ کرایەوە

04-07-2023
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قۆناخی سێیەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی پیسی ورمێ و هێڵی گواستنەوەی ئاو بۆ دەریاچەی ورمێ خرایە واری جێبەجێکردنەوە، کە زیاتر لە 2200 ملیار ریاڵ، واتە 44 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کراوە.
 
رێوڕەسمی خستنە واری جێبەجێکردنی پڕۆژەکە لە رۆژی سێشەممە بە ئامادەبوونی محەممەد موخبەر، جێگری یەکەمی سەرۆککۆمار؛ عەلی ئەکبەر مێهرابیان، وەزیری وزە و محەممەد سادق موعتەمدیان، سکرتیری مەڵبەندی فریاگوزاریی نیشتمانی بەڕێوەچوو.
 
یەکێک لە سوودەکانی تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیە نۆژەنکردنەوەی گۆلی ورمێیە کە ساڵانە 51 مەتر سێجا ئاوی پیس بۆ گۆلی ورمێ دەگوازێتەوە.
 
ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی 2015 دەستیپێکرد، لە ساڵی 2020 بەهۆی کێشەی داراییەوە وەستا، بەڵام لەگەڵ سەردانەکەی سەرۆککۆمار بودجەی پێویست بۆ جێبەجێکردن و تەواوکردنی تەرخان کرا.
 
لەگەڵ دەستپێکردنی ئەو قۆناخە، 300 هەزار کەس لە شاری ورمێ ئەو خزمەتگوزارییە دەیانگرێتەوە و سوودی لێ دەبینن.
 
هێڵی گواستنەوەی پەیوەندیدار بە ئاوی پیسی پاککراوە لەو وێستگەیەدا درێژییەکەی 11 کیلۆمەترە، ساڵانە 51 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی پیس دەگوازرێتەوە بۆ دەریاچەی ورمێ.
 
ئەم وێستگەیە بە چوار قۆناخ تەواو دەبێت، کە دوو قۆناخیان لە ماوەی رابردوودا کراونەتەوە و 400 هەزار کەس لە دانیشتووانی ورمێ سوودمەند بوون و قۆناخی سێیەمیشی ئەمڕۆ خرایە واری جێبەجێکردنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.