نموونەی خوێن لە کەسوکاری ئەنفالکراوانی چەمچەماڵ وەردەگیرێت؛ 'هەموو رۆژێک مردنێکە بۆمان'

04-07-2025
پێشەوا بەختیار
لە ماوەی ساڵێک و چوار مانگدا نموونەی خوێن لە هەزار و 400 کەس وەرگیراوە.
لە ماوەی ساڵێک و چوار مانگدا نموونەی خوێن لە هەزار و 400 کەس وەرگیراوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

قۆناخی سێیەمی وەرگرتنی نموونەی خوێن لە کەس و کاری ئەنفالکراون لە چەمچەماڵ بەڕێوەدەچێت. خەڵکی ناوچەکە بەهیوای ئەوەی رووفاتی کەسوکاریان بدۆزنەوە، نموونەی خوێنیان دەبەخشن. 
 
ئەوانەی نموونەی خوێنیان لێوەردەگیرێت، لانیکەم 5 کەس لە خێزانەکەیان تاوەکو ئێستا لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی خوارو و ناوەڕاستی عێراقن و دەیانەوێت رووفاتی کەسوکاریان بگەڕێندرێتەوە زێدی خۆیان.
 
یەکێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان دەڵێت، ئێمە تەنیا چاوەڕوانی ئەوە دەکەین رووفاتەکانمان بۆ بهێننەوە، چونکە هەموو رۆژێک مردنێکە بۆمان."
 
هاوکار جەمیل، کەسوکاری ئەنفالکرانە و باس لەوە دەکات، "داواکاری سەرەکی ئێمە گەڕانەوەی رووفاتەکانە بۆیە داواکارین هەرچی زووە، کاری گەڕانەوەی رووفاتەکان تەواو بکەن."
 
زارا عبدولقادر، یەکێکی دیکەیە لە کەسوکاری ئەنفالکراوان و ئاماژە بەوە دەدات، "تەنیا ئەوەمان دەوێت گۆڕێک هەبێت و دڵنیابین هی کەسوکارمانە."
 
لە ماوەی ساڵێک و چوار مانگدا، پزیشکی دادی عێراق و فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان نموونەی خوێنی دوو هەزار و 500 کەسوکاری ئەنفالکراوانیان وەرگرتووە. کارەکە بۆ ئەوەیە پشکنینی (DNA)ـیان بۆ بکەن و هاوتای بکەن لەگەڵ ئەو رووفاتانەی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان دۆزراونەتەوە.
 
هابیل حاجی ئەحمەد، بەرێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ دەڵێت، "ئەم تیمە 7 جارە دێنە کوردستان و سێ جار لە چەمچەماڵ بوون و بریارە لە چەند رۆژی داهاتو دیسانەوە بگەڕێنەوە چەمچەماڵ و تاوەکو  9ـی مانگ بەردەوام دەبێت."
 
قۆناخ بە قۆناخ پرۆسەی وەرگرتنی نموونەی خوێن لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە چەمچەماڵ و گەرمیان و شوێنەکانی دیکە، تاوەکو ئەو کاتەی زۆرترین نموونەی وەردەگیرێن دواتر پشکنینەکان بەراورد دەکرێن و هەر رووفاتە و بۆ زێدی خۆی و لای کەسوکاری خۆی دەگەرێندرێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نموونەیەکی کارتی زانیاری.

کارتی زانیاریی سلێمانی: دەرهێنانی کارت بەردەوامە و رانەوەستاوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی دەڵێت، هیچ نووسراوێکی فەرمی بۆ راگرتنی کارەکانیان بە ئەوان نەگەیشتووە و دەرهێنانی کارتەکە بەردەوامە.