کشتوکاڵی گەرمیان: پێشبینی دەکەین گەنممان 50% کەم بکات

04-07-2025
پەیمان محەممەد
جووتیارێک لە بەرهەمی گەنمەکەی دەڕوانێت. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ
جووتیارێک لە بەرهەمی گەنمەکەی دەڕوانێت. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی گەرمیان پێشبینی دەکات بەراورد بە پار گەنمی سنوورەکە 50% کەم بکات. دەشڵێت، "ئەم ساڵ کەمیی باران دەبێتە هۆی کۆچکردنی خەڵکێکی زۆر لە گوندەکان."
 
ئەمڕۆ هەینی 04-07-2025 ستار عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی گەرمیان لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 10:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو، کە زانا کایانی پێشکێشی کرد، رایگەیاند، "ئەم ساڵ بەهۆی کەمیی باران و بەفرەوە لە سنوورەکە، ئاستی ئاوی ژێر زەوی دابەزیوە."
 
ستار عەلی ئاماژەی بەوە کرد، لە سنووری گەرمیان نزیکەی یەک ملیۆن دۆنم زەویی کشتوکاڵی هەن کە 90%یان بۆ ئاودێری، پشت بە ئاوی باران دەبەستن و زۆربەشیان کراونەتە گەنم.
 
هێشتا پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان بەردەوامە و بڕیارە بەگشتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان نزیکەی 40 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران وەربگیرێت. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی گەرمیان گوتی، "ئەم ساڵ بەهۆی کەمیی بارانەوە، سنوورەکە تووشی جۆرێک لە نیمچە وشکەساڵی بووە و پێشبینی دەکرێت بەراورد بە پار، بڕی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانمان بەتایبەتی گەنم، 50% داببەزێت."
 
پار گەنمی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ملیۆنێک تۆن بوو. 9ـی حوزەیرانی ئەم ساڵ هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە رووداوی راگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەم ساڵ بەرهەمی گەنم کەمتر لە ملیۆنێک تۆن بێت کە بڕیارە بەغدا 400 هەزار تۆنی لە جووتیاران وەربگرێت.
 
ستار عەلی هۆشداری لە کاریگەریی کەمئاوی لەسەر ژیانی جووتیاران و ئاژەڵداران دەدات و دەڵێت، "بێگومان ئەم ساڵ کەمیی باران دەبێتە هۆی کۆچکردنی خەڵکێکی زۆر لە گوندەکانەوە بۆ شار، چونکە ئاو لە گوندەکان سەرچاوەی ژیانە و ئەگەر ئاو نەبوو، خەڵکەکە ناچار بە کۆچکردن دەبن."
 
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی گەرمیان داوا لە جووتیاران دەکات، بۆ بەرەنگاربوونەوەی کەمئاوی و وشکەساڵی، "شێوەی کۆنی کشتوکاڵ وەلابنێن و پشت بە سیستمەکانی نوێی ئاودێری ببەستن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.