رووداو دیجیتاڵ
دوێنێ لەنێوان دوو ماڵباتدا لە سنووری قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر شەڕ روویدا و تێیدا چەک بەکارهێندرا. ئاسایش دەڵێت، سێ تەقەکەریان دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "شەڕە تەقەکە لە نێوان دانیشتووانی دوو گوندی سنووری قەزای خەبات لەسەر کێشەی زەویوزار و دیاریکردنی سنووری گوندەکانیان روویداوە".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئاسایش، سێ لەو کەسانەی لە رووداوەکەدا چەکیان بەکارهێناوە بە فەرمانی دادوەری ئاسایش دەستگیرکراون.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بە هەبوونی زیانی گیانی و مادی لە شەڕەکەدا نەکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ