رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر داوا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکەن، هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان روونبکاتەوە کە تاوەکو ئێستا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی چەندین شەڕڤان.
ئەم داواکارییەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رۆژێک دوای ئەوە هات کە هێرشێکی درۆنی، ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج و ئەوەش بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار شەڕڤان و برینداربوونی دوو شەڕڤانی دیکە.
ئەنقەرە دەڵێت، یەپەگەی باڵی چەکداریی پەیەدە پێکهێنەری سەرەکیی هەسەدەیە و باڵی رۆژئاوای کوردستان و سووریای پەکەکەیە کە لە ساڵی 1984ـەوە لەگەڵیدا لە شەڕدایە.
شەڕڤانان هاوپەیمانێکی سەرەکیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بوون لە شەڕی دژی رێکخراوی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام - داعش.
هێرشە درۆنییەکەی رۆژی پێنجشەممە، ئەڵقەیەک بوو لە زنجیرەیەک هێرشی چەند مانگی رابردوو بۆسەر شەڕڤانان و هەسەدەش دەڵێت، ئەنجامدەریان تورکیایە.
هەسەدە گوتی، شەش ئەندامەکەی بۆ پشوودان بە ئۆتۆمبێلێک دەگەڕانەوە ماڵەکانیان، کاتێک کە ئێوارەی پێنجشەممە لە نزیک قامشلۆ کرانە ئامانج.
راگەیێندراوەکەی رۆژی هەینیی هەسەدە دەڵێت، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا پێویستە "هەڵوێستێکی روونی هەبێت بەرامبەر بەئامانجکردنی خەڵک و شەڕڤانەکانمان".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ