مانگی تەممووز 15 بوومەلەرزە لە باشووری کوردستان روویانداوە

04-08-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، مانگی رابردوو 38 بوومەلەرزەیان تۆمار کردووە، کە 15یان لە باشووری کوردستان بوون.
 
عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئابی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەو 15 بوومەلەرزانە، 6یان لە دەربەندیخان، کەلار، رانیە و دووکان، 4یان لە زاخۆ و ئامێدی، 4یان لە سنووری پارێزگای هەولێر و یەکێکیشیان لە خانەقین بوون.
 
هەروەها بوومەلەرزەیەک لە موسڵ و یەکێکی دیکە لە سامەڕا لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین تۆمار کراون.
 
بە گوتەی عامر جابری، جگە لەمانە، هەر لە مانگی رابردوودا 12 بوومەلەرزە لەنزیک سنووری عێراق و هەرێمی کوردستان لەنێو خاکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، 8 بوومەلەرزەش لەنێو خاکی تورکیا و باکووری کوردستان، یەک بوومەلەرزە لە حەسەکە-ی رۆژئاوای کوردستان تۆمار کراون.
 
لەبارەی گوڕی بوومەلەرزەکانیش، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەڵێت، گوڕەکانیان لەنێوان 1.1 تاوەکو 3.7 بووە و زیانی گیانییان نەبووە؛ قووڵاییەکەیان 5 - 33 کیلۆمەتر بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

off road 2

"شارێک لە داهاتوو"؛ قوتابخانەیەکی هەولێر دەبێتە یەکەم "قوتابخانەی سەوز" لە عێراق

قوتابخانەی ئەڵمانی لە هەولێر وەک یەکەم قوتابخانە لە عێراق بڕیاریداوە ببێتە بەشێک لە تۆڕی جیهانیی قوتابخانە سەوزەکان. قوتابییانی ئەو قوتابخانەیە بە دروستکردنی پڕۆژەی ژینگەدۆست، وەک "شارێک لە داهاتوو" و بەکارهێنانی سیستمی ریسایکلین، هەنگاو بەرەو ئەو ئامانجە دەنێن.